ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ستراتیژی بنه‌بڕكردنی دروستكردنی خانوو به‌شێوه‌ی بێبه‌رنامه‌و بێسه‌ره‌وبه‌ره دا ئه‌ڕێژێت‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ده‌سته‌ی گشتی نیشته‌جێكردنی عێراق ده‌كات، پلانی سه‌ره‌كی نه‌هێشتنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له‌عێراق دابڕژێن به‌جۆرێك چیتر پێویست نه‌كات خه‌ڵكی په‌نا بۆ دروستكردنی خانوو له‌سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت ببه‌ن.
(سه‌عد حه‌دیسی) وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ڕاگه‌یندراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه وێنه‌یه‌كی گه‌یشتووه به ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌سته‌ی گشتی نیشته‌جێكردنی ڕاسپاردووه پلانی نه‌هێشتنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له‌عێراق به‌زوترین كات دابرێژن‌و پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی بونیاتنراوه، یه‌كه‌میان نه‌هێشتنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوونه، دووه‌م بنه‌بركردنی دروستكردنی بیناو خانوو به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆی‌و بێ به‌رنامه كه‌زیانی زۆری گه‌یاندووه به‌كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاری، هه‌ربۆیه ده‌بێت چیتر ڕێگه نه‌درێت خه‌ڵكی به‌بێ به‌رنامه‌و به‌شێوه‌ی نایاسایی خانوو بینا له‌سه‌ر زه‌وی خزمه‌تگوزاری دروستبكه‌ن، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تا به‌نه‌هێشتنی گرفتی نیشته‌جێبوون ده‌ست پێده‌كات.

إرسال تعليق