وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: سه‌ربازێكی ئه‌مریكی و یه‌كێك له خزمه‌كانی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه ده‌ستگیر كراون.
به گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی رۆیته‌رز، حه‌سه‌ن ئه‌دمۆند سه‌ربازی سوپای نیشتمانی ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی شیكاگۆ له كاتێكدا كه به نیاز بوو سه‌ردانی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر بكات ده‌ستگیر كراوه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یه‌كێك له خزمه‌كانی حه‌سه‌ن به ناوی جۆناس ئه‌دمۆندز له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه كه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به رێكخراوی داعشه‌وه هه‌بووه و له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن سه‌باره‌ت به چۆنێتی هێرشكردنه سه‌ر داموده‌زگا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا گفتوگۆیان كردووه.
جێی باسه ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كانیان به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه پێده‌چێت هه‌ركامیان به 15 ساڵ زیندان و 250 هه‌زار دۆلار غه‌رامه سزا بدرێن.

إرسال تعليق