نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهان 6%ی بەرزبویەوە، ئەمەش دوای دەستپێكردنی هەڵمەتە سەربازییەكان بۆ سەر وڵاتی یەمەن كە لەلایەن وڵاتی سعودیەی گەورەترین وڵاتی بەرهەمێنی نەوتە سەرۆكایەتی دەكرێت.ئەمڕۆ 2015/3/26 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی گەیشتە 51 دۆلارو بەرمیلێك نەوتی خاوی برنتیش بۆ 59.71 دۆلار بەرزبوویەوەو تریش لەوە هەیە كە ئەو هەڵمەتە سەربازییەكەی لەلایەن ولاتانی كەنداوی عەرەبییەوە بۆ سەر حوسیەكانی یەمەن بەسەرۆكایەتی وڵاتی سعودیە دەستیپێكردوە ببێتە هۆی وەستانی بەرهەمهێنانی نەوت لەناوچەكە.
.
هەردوو وڵاتی سعودیەو ئێران كە ئەندامی رێكخراوی بەرهەمهێنانی نەوت (ئۆپیك)ن بەرهەمهێنی 40%ی كۆی نەوتی جیهانن.
إرسال تعليق