قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەھیچ شێوەیەک رێگە بەگرانبوونی نرخی باڵانسی کارتی مۆبایل نادەن و ھەرکەسێک سەرپێچی بکات، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیای ئاسیا سێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند: دەنگۆی گرانبوونی نرخی کارتی باڵانسی تۆڕەکانی پەیوەندیکردن ناڕاستەو ھەرکەسێک نرخ لەسەر ھاوڵاتیان زیاد بکات، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە، ھەروەک داواشی لە ھاوڵاتیان کرد لەکاتی زیادکردنی نرخی باڵانسدا لیژنەو فەرمانگە ئیدارییەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە.
لەلایەن خۆشییانەوە، نوێنەری ھەردوو کۆمپانیای ئاسیا سێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم رایانگەیاند: کۆمپانیاکانیان نرخی باڵانسیان زیاد نەکردووەو پابەندن بەو نرخەی بۆیان دەستنیشان کراوە.
إرسال تعليق