GuidePedia

0
دوێنێ پێنج شەممە 26/3/2015 خانەوادەی شەرڤانی شەهید محەمەد حەسەن محەمەد"، ناسراو بە "میرزا قەڵادزێی" لە لایەن كۆمیتەی شەهیدانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە باشووری كوردستان بۆ وەرگرتنی تەرمی كوڕەكەیان لە ئاوی فیشخابوورەوە بەرەو دێركی كانتۆنی جزیرەی ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێكران. شیمانە دەكرێت دوای كاروباری ئیداری لە دێرك تەرمی ناوبراو ئەمڕۆ، هەینی"27/3/2015"، لە هەمان شوێنەوە بەرەو باشووری كوردستان و شاری قەڵادزێ بەڕێ بكرێت بەخاك بسپێردرێت. بە گوێرەی زانیاریەكانی كۆمیتەی شەهیدانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)لە باشووری كوردستان شەهید میرزا قەڵادزیی لە 16/9/2014 بەشداری ڕیزەكانی شەرڤانانی یەپەگە بووە و لە بەرواری 8/3/2015 لە شەڕێكی قارەمانانە لە بەرامبەر چەتەكانی داعش لە تلحەمیس گوندی "هۆڵێ" شەهید دەبێت و دەچێتە ڕیزی نەمرانەوە. لەم بارەیەوە"سەید خالید"، ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان لە دەڤەری ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە:"ئێمە لە گەڵ سەرجەم ڕێكخستنەكانی تەڤگەرمان لە باشووری كوردستان وەك ئەركێكی نەتەوەیی لە زاخۆ هەتاكو قەڵادزێ هەموو ئیمكانی مادی و مەعنەوی خۆمان بۆ پێشوازی لە ئەم شەرڤانە شەهیدە پێكدێنین و چاوڕوانی تێپەڕینی تەرمی پیرۆزی شەهید دەبین. ناوبراو داواكاریكرد لە هەموو تاك و لایەنی باشووری كوردستان بۆ پێشوازی لەم شەهیدە وەك ئەركێكی نەتەوەیی و ئایینی تێدا بەشدار بن و خاوەنداری لێوە بكەن".
التالي
هذا هو أحدث موضوع.
السابق
رسالة أقدم

إرسال تعليق

 
Top